پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، پێویستە یەکڕیزی ناوماڵی شیعە لەسەر بنەمای ڕوون و بەگوێرەی شەریعەت و خۆشەویستی نیشتمان بنیادبنرێت و وتیشی، “حەشدی شەعبی بەشێکە لە عێراق نابێتە پاشکۆی وڵاتانی دیکە”.
لە پەیامێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ ئەوەی یەکڕیزی ناوماڵی شیعە بەدیبێت، دەبێت شوێنکەوتەیی لەناوببرێت و چاکسازی ڕاستەقینە و نەهێشتنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بێتەئاراوە”.
لە درێژەی پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر ئەوەی خستەڕوو حەشدی شەعبی لە بنەماڵەی سەدر نزیکترە و زیاتر پابەندن بە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەردوو شەهیدی ئالی سەدر و نابنە پاشکۆی وڵاتانی دیکە.