نرخی نەوت بەجێگیری دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، تاڕادەیەک نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە بەبەراورد بە رۆژی رابردوو، لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 77 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 15 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا پێشبینیکرا، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بگاتە 80 دۆلار، هۆکاری ئەم پێشبینییەش گەڕێندرایەوە بۆ زیادبوونی رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا بەکارهێناوە و ئاساییبوونەوەی ژیان و هاتوچۆی نێوان وڵاتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا