رۆیتەرز: ئێران مووشەکی بالیستی بە رووسیا داوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری شەش سەرچاوەی خۆیەوە ئاشکرایکردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستیی داوە بە رووسیا، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێران نزیکەی 400 مووشەکی بالیستیی کورت مەودای بە رووسیا داوە کە زۆرینەی ئەو مووشەکانە لە جۆری فاتیح-110ن و توانای پێکانی ئامانجەکانیان لە دووری 300 بۆ 700 کیلۆمەترەوە هەیە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، هیچ کام لە لایەنی ئێرانی و رووسی پشتڕاستی هەواڵەکەیان نەکردووەتەوە، بەڵام ساڵی رابردوو لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای سەربازیی هەردوو وڵات لە تەهران، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوانیاندا واژۆ کراوە و گواستنەوەی مووشەکەکان لە ئێرانەوە بۆ رووسیا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا