پەرلەمانتارانی سەربەخۆ سەبارەت بە داواکەی سەدر کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆدەبنەوە.

حەسەن خەفاجی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەربەخۆکان بۆ بڕیاردان لە دەستپێشخەرییەکەی سەدر کۆدەبنەوە، ئاماژەی بەوەشدا، هەر ئەمڕۆ نزیکەی 35 پەرلەمانتاری سەربەخۆ پەیوەندییان بەیەکەوە کردووە و دەربارەی بڕیاردان لەسەر داواکەی سەدر گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ چواشەممە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ کرد، لە ماوەی 15 ڕۆژدا پێکهاتەیەکی سەربەخۆ پێکبهێنن بۆ پێکهێنانی حکومەت کە لە 40 ئەندام کەمتر نەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا