ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە کۆبوونەوە دەکات

پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ساز دەکات، بەشێکی کۆ بوونەوەکە تایبەت دەبێت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نیسانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینیان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەردوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ئەنجام دران.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا – ئۆکڕانیا.
ھەروەها لە کۆبوونەوکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (مشروع قانون الدعم الطاریء للأمن الغذائي والتنمیة) کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی و لە ھەمان کاتیشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2022.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە76 ی 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەی 9-10 لە یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 تایبەت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا