تورکیا بە فشاری ئەمریکا ئاوی فورات بەردەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی تورکیا بە فشاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاوی ڕووباری فورات لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان بەردەداتەوە.

ماوەی ١١٥ ڕۆژە تورکیا ئاوی ڕووباری فوراتی گرتووەتەوەو ئەوەش ئاستی ئاوی ڕووبارەکەی لە سنوری سوریا و عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

ئاڵدار خەڵەف، سەرۆکی بەشی سەرچاوە ئاوییەکان لە شارۆچکەی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا ئاوی ڕووباری فورات دەچێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا فشاری لە تورکیا کردووە ئاوەکەی بەربداتەوە.

گلدانەوەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە عێراق و سوریا لەلایەن تورکیاوە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیە، لەبەرئەوەی رێککەوتنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێویستە هەر دەوڵەتێک کە ڕووبارەکان لە سنورەکانیاندان ڕەچاوی پێویستیەکانی دەوڵەتە دراوسێکەی بکات و بەرژەوەندییەکانی نەخاتە مەترسییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا