دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی پێداچوونەوە بە دۆسیەی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی لایەنگەرانی سەدرەوە سەرجەم دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕاگیران.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراونەتەبەر و لەنزیک ناوچەی سەوز هێڵی ئینتەرنێت ڕاگیراوە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی سوپا لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکراوە تا ڕێگری لە هەر جۆرە خۆپیشاندان و پێکدادانێک بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو بەشێک لە هاووڵاتیان لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوە و هەڕەشەیان کرد ئەگەر دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بکرێت ئەوا خۆپیشاندان دەستپێئەکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا