ژنێکی چینی کە دەیویست 158 هەزار دۆلار لەعێراقەوە بباتە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژنێکی چینی دەستگیرکرا کە هەوڵی بەقاچاغبردنی 158 هەزار دۆلاری بەرەو هەرێمی کوردستان داوە.

ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا ژنێکی چینی دەستگیرکرد کە دەیویست بڕێکی زۆر دۆلار بباتە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە 158 هەزار دۆلاری پێبووە و ویستوویەتی لەبەغداوە بەرەو هەرێمی کوردستان بڕوات، بەبێ ئەوەی نوسراوی فەرمی لەبانکی ناوەندییەوە ھەبێت.

ماوەیەکە حکومەتی عێراق دەستی بە هەڵمەتێکی چڕوپڕی بەدواداچوون کردووە بۆ دۆسیەکانی بەقاچاغبردنی دۆلار لەڕێی دەروازە سنوورییەکانەوە، ئەم هەنگاوەش دوای بەرزبوونەوەی لەبەرچاوی بەهای دۆلار دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا دەوترا یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە بەقاچاغبردنی دۆلارە لەڕێی دەروازە سنوورییەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا