پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خانەی دروستکردنی دراوی شاهانەی بەڕیتانیا، دراوێکی نوێ بە وێنەی کەعبەوە دروستدەکات.
رۆزی دیاز، وتەبێژی حکومەتی بەڕیتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە تویتێکدا ڕوونیکردەوە، خانەی دروستکردنی دراوی شاهانەی بەڕیتانیا دراوێکی زێڕی نوێ دروستدەکات و وێنەی کەعبەی لەسەر دادەنێت.
باسی لەوەشکرد، ئەو دراوە زۆر تایبەتە و دەتوانرێت لە جەژنی ڕەمەزاندا وەک دیارییەک پێشکەش بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، لەکاتی خستنە بازاڕی دراوەکەدا بە سێ پانێڵ خراوەتە مەزادەوە، کە داهاتەکەی وەک هاوکارییەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بەخشراوە.