لە مانگێكدا 18 كۆڵبەر كراونەتە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لەماوەی مانگی رابردوودا لە سنوورەكانی كوردستان 18 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بە پشتبەستن بەو راپۆرتانەی دەستیانكەوتووە رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا  بەتەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران 16 كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان برینداركراون و دوو كۆڵبەری دیكەش كوژراوون، كە یەكێك لە كۆڵبەرەكان لە ژیر ئەشكەنجەی هێزە چەكدارەكانی توركیا گیانی لە دەستداوە.

لە زانیاریەكانی رێكخراوەكەدا ئاماژەبەوەدراوە، زۆرترین ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگاكانی سنە تۆمار كراوە كە ٩ حاڵەت بووە و سەرجەم كوژراوەكانیش خەڵكی پارێزگای ئورمیە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا