رائید فەهمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلالە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازیكرد لە رائید فەهمی، سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی عێراق.

‏‎لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان.

سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی عێراق ئاماژەی بەو رۆڵە مێژووییەی سەرۆك مام جەلال كرد لە رووخانی دیكتاتۆرییەت و بونیادنانی عێراقی نوێ و رایگەیاند، وڵات پێویستی ئەو سیاسەتە حەكیمانەیەیە كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی دەكرد و لەخزمەت بەرژوەندی گشتیدا بوو، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆش سەرۆك بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و رۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە كۆكردنەوەی دەنگە جیاوازەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە عێراق.

‏‎لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی لەمێژینەی حزبی شیوعی كرد بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی گەلی كورد و هیوای خواست ئەم تەبایی و پێكەوەییە بەردەوامی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا