پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ یەکەمجار لەدواى 20 ساڵ، گەشتى ئاسمانیى نێوان عێراق و عومان دەستیپێکردەوە، سەرەتا گەشتەکان بەبۆنەى چلەى ئیمام حسێن رۆژانە دەبێت و دواتر کەم دەبێتەوە بۆ سێ گەشت لە هەفتەیەکدا.
رۆژی پێنجشەممە 31ى ئابى 2023 وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەستپێکردنەوەى گەشتى نێوان عێراق و عومانى راگەیاند و دەڵێت، لەدواى 20 ساڵ یەکەم فڕۆکەى مەدەنیى عومان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا نیشتەوە، کە ژمارەیەک سەرنشینى گواستبووەوە.
لەدواى دەستپێکردنى پرۆسەى ئازادکردنى عێراق لە ساڵى 2003، گەشتى ئاسمانیى نێوان عومان و عێراق راگیرا، ئەوەش بەهۆى راوەستانى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى بەغدا.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، بەبۆنەى چلەى ئیمام حسێن کە لە 6ى ئەیلوول بەڕێوەدەچێت، رۆژانە گەشتى فڕۆکەوانى لەنێوان عێراق و عومان دەکرێت، دواتر کەم دەکرێتەوە بۆ سێ گەشت لە هەفتەیەکدا.