ژمارەیەك فەرمانگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ئیمزای دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن فەرمانی وەزاری بۆ كردنەوەی ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی لە ئیدارە سەربەخۆكان دەردەچێت، نوسراویش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ كردنەوەی دو بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 48/649 لە رۆژی 30_1_2023 وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن فەرمانی كردوە بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتكردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەو سەرپەرشتی كردن و بەدواداچونی یەكەكانی نیشتەجێبون و پڕۆژەكانی بیناسازی لە سنورەكە.

لە فەرمانێكی دیكەشدا بەژمارە 48/648، بڕیاردرا بە گۆڕینی فەرمانگەی لقی تاقیگەی بیناسازی راپەڕین بۆ بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی راپەڕین و لكاندنی بە دیوانی وەزارەتەوە لەڕوی تەكنیكی و كارگێڕییەوە.

لەلایەكی دیكەوە بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و خێرا جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و چاككردنەوەی رێگاوبان لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە فەرمانی ژمارە 48/652 بڕیاردرا بە لكاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی زاخۆ لەڕوی كارگێڕی و دارایی و هونەرییەوە بە دیوانی وەزارەتەوە.

لە فەرمانێكی دیكەی وەزاریدا بە ژمارە 48/650 بە ئیمزای وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، بڕیاردرا بە كردنەوەو هێنانە كایەی هەردو بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سۆران و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی سۆران، ئەوەش لەبەر فراوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەپێناو زیاتر گرنگیدان بە بوارەكانی رێگاوبان و پڕۆژەكانی دروستكردنی رێگاوبان و یەكەكانی نیشتەجێبون و بیناسازی لە سنورەكەو خزمەتكردنی زیاتر بە هاوڵاتیان.

هاوكات بە فەرمانی وەزاری ژمارە 48/651 ئەندازیار (باخان عەبدولرەحمان مستەفا) وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە دادەنرێت.

لە نوسراوێكی دیكەدا بەئیمزای وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، پێشنیاری كردنەوەی هەردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەكات لەگەڵ دابینكردنی پێداویستییەكانیان و كردنەوەی ژمارەی حساب و یەكەی ژمێریاری بۆیان، ئەوەش لەپێناو باشتر سەرپەرشتی كردن و بەدواداچونی پڕۆژەكانی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و خزمەتكردن بەهاوڵاتیان.

ئەوەش دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەت دێت كە لە رۆژی 19_12_2022 ئەو بڕیارانەی پەسەندكرد، بڕیاریشدرا بەكردنەوەی هۆبەیەكی تایبەتی رێگاوبان لەگەڵ دابینكردنی ئامێری پێویست بۆ دەربەندیخان و تونێلی دەربەندیخان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا