جۆنسۆن و بایدن مەرجیان دیاریکرد بۆ ناساندنی تاڵیبان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا و سەرۆکی اەمریکا، لە کۆبوونەیەکدا لە واشنتۆن گفتوگۆیان کرد ەبارەت بە ناساندنی تاڵیبان.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانیبەڕیتانیا، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە واشنتۆن کۆبوونەوە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بەوەی هەماهەنگی بکەن لەسەر مەرج دانان بۆ ناساندنی تاڵیبان.

وتەبێژێک بە ناوی داونینگ ستریت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،”ئێمە ڕێکەوتووین لەسەر ناساندنی نێودەوڵەتی تاڵیبان، بەڵام پێویستە هەماهەنگی هەبێت سەبارەت بە ڕێزگرتنی مافەکانت مرۆڤ لە لایەن ئەو گروپەوە”.

بايدن و جۆنسۆن بەکارهێنانی ڕێگای دیپلۆماسیان بە کاریگەرترین ڕێگا ناوبرد، بۆ ڕێگرتن لە دروست بوونی قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، “باشترین ڕێگا بۆ ڕێزگرتن لە گیانی ئەو کەسانەی گیانیان بەخشی لە ئەفغانستان بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی باشتر ئەوەیە، هەموو ئامرازە دیپلۆماسی و مرۆییەکان بەکاربهێنین، ڕێگری بکەین لە دروست بوونی قەیرانی مرۆیی و پاراستنی ئەوەی لە ئەفغانستان بەدەستهێنراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا