ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی ئاشكراكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەغدا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەكە.

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی شاندی هەرێم كرد بۆگەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیكردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاكتەری سەرەكیی چارەسەركردنی كێشەكانە.

وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لەپێشینەی حكومەت بێت و هەموولایەكیش هاوكار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.

لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەكێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەركی هەموولایەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا