مەراسیمی چوارشەممە سور ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو هیچ بۆنەیەكی ئایینی و قەرەباڵغی ئەنجام نەدرێت و لەو چوارچێوەیەدا بڕیادرابوو مەراسیمی چوارشەممە سور لە پەرستگای لالش ئەنجام نەدرێت، بەڵام بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: بڕیارەكە هەڵوەشاوەتەوە و بە گرتنە بەری رێكاری خۆپارێزی مەراسیمی ئایینی لە پەرستگای لالش بەڕێوەدەچێت.

خەیری بوزانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە لە پەرستگای لالش بە گرتنە بەری رێكارەكانی خۆپارێزی مەراسیمی ئایینی چوارشەممە سور بەڕێوە دەچێت.

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف وتی: پێشتر وا بڕیاربوو هیچ مەراسیم و بۆنەیەكی ئایینی ئەنجام نەدرێت، بەڵام بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كە رۆژی یەكشەممە 11ی نیسان دەركراوە، رێگە دەدرێت بە كردنەوەی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینیەكان هەربۆیە مەراسیمی چوارشەممە سور ئەنجام دەدرێت.

رۆژی چوارشەممە ١٤ی نیسان، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە و بەم بۆنەیەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چوارشەممە سوور) یەكێكە لە جەژنە دیارەكان، هەموو ساڵێك لە مانگی نیسان بەڕێوەدەچێت، ئەم جەژنە لە ماڵان و پەرستگەی لالش بە چەندین رێورەسم ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا