ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە تورکیا سەردانی وەزیری ناوخۆی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆبوونەوە و تاوتوێی ڕووداوەکەی مێردینیان کرد.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ تورکیا سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری د.سەڵاحەدین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان تورکیا سەردانی سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی کۆماری تورکیایان لە نوسینگەی تایبەتی خۆیان لە شاری ئەنقەرە کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەساتەکەی پارێزگای ماردین.

لە کۆبوونەوکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند ئەمینداری گشتی سوپاسی بەڕێز وەزیری ناوخۆی کرد لە مەڕ بەدواداچوون و خەمخۆری بەڕێزیان لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانباران.

لایخۆیەوە وەزیری ناوخۆی تورکیا دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆیانی دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە لە بەردەوامی بەدواداچوون و بە ئەنجامگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا