پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له شاره‌كانى عێراق به دوور نازانێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان له6ى حوزه‌یرانه‌وه بۆ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021.
ئارام جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “له ناو خۆپیشانده‌راندا دوو بۆچوون هه‌یه بۆچونێكیان كه حسێن غه‌رابى رابه‌رایه‌تى ده‌كات كه یه‌كێكه له خۆپیشانده‌ره دیاره‌كانى به‌غدا، پێى وایه نابێت خۆپیشاندان و نا ڕه‌زایه‌تى تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت پێویسته بگۆڕدرێت بۆ جوڵه‌ى سیاسى، ئه‌م بۆچوونه پێى وایه پێویسته جوڵه‌ى شه‌قام ببرێته ناو په‌رله‌مان ئه‌وكاته ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كه‌ن به یاسا”.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن باسى ئه‌وه‌شى كرد، بۆچونێكى دیكه هه‌یه كه زیاتر عه‌لا ركابى رابه‌رایه‌تى ده‌كات، پێى باشه جوڵه‌ى شه‌قام هه‌ر وه‌كو جوڵه و ناڕه‌زایه‌تى شه‌قام بمێنێته‌وه.
رۆژى 19-1-2021 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌پاساوى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناتوانێت له 6-6-2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌ببات، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى بۆ 10-10-2021 دواخست.