پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک دابەزی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 87 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 86 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 25 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی چالاکبوونەوەی چین لەڕووی بازرگانییەوە، نرخەکانی نەوت وردە وردە بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بچن و ئابووری جیهان بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.