لەسەر هەڵخەڵەتاندنی خەڵک باندێک لە هەولێر دەستگیرکران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت “باندێكی سێ كەسیان دەستگیركردووە، كە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی فۆرشتنی دۆلاری لیبیان بە نرخی هەرزانتر کردووە”.

ئەمڕۆ دووشەممە2ی ئابی 2021، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “دوای ئەوەی چەند سکاڵایەک لەلایەن هاووڵاتییانی شاری هەولێرەوە لەسەر چەند باندێک تۆمارکرا، کە کاریان لێسەندنی پارە بووە بە شێوازی رێگری. دوای مانگێک بەدواداچوون توانرا دەستگیر بکرێن”.

وتیشی “باندەکە لە 3 کەس پێکهاتوون، کاریان خستنەڕووی دۆلاری لیبی بووە لە بەرامبەر بڕێک پارە لەڕێگەی پەیج و ئەکاونتەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوای ئەوەی کڕیارەکانیان بانگهێشتی شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری کردووە، بە هێزی چەک پارەکانیان لێسەندوون”.

بەوتەی هۆگر عەزیز، ئەو باندە چەند جارێک ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە، دوای دەستگیركردنیشیان دانیان بەتاوانەكانیان ناوە لەئێستاشدا بە بەپێی ماددە 442 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا