پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان چوار مەرجی خۆی بۆ هەلبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان هاوڕان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و پاشان پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی فەرمی یه‌كێتی راگه‌یاندوە، یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه خۆی له پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردندا ده‌بینێته‌وه.
وتیشی، ئه‌و مه‌رجانه‌ی یه‌كێتی له‌پێناوی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد داوای ده‌كات، داوای لایه‌نه‌كانیشه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور له ساخته‌كاری ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان بزانن، تا بتوانین به‌هه‌موومان خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه، ئاشت بكه‌ینه‌وه.
سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى ئاماژەى بەوەشکردوە، یه‌كێتی له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆدا له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتووه كه یاسای هه‌ڵبژاردن به‌سازانی لایه‌نه‌كان، هه‌موار بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و رێكه‌وتنه، كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌خاڵه‌كانی، جێبه‌جێ نه‌كراوه و یه‌كێتی داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌كات.
هاوکات رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو چوار حزبی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانەوە كۆبووینه‌وه و ئاماده‌یی خۆمان نیشاندا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
وتیشی، هه‌ر چوار لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه و پاشان هه‌وڵی پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بدرێت.
لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌شڵێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت و كاتێك به كۆمسیۆن بدرێت تا بتوانێت تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه.