سودانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، سودانی بڕیاریداوە مستەفا غالم مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەند لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەند دەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیری بەهای دۆلار کە بارگرانی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی سودانی، عەلی موحسن عەلاق بەوەکالەت شوێنی مستەفا غالب دەگرێتەوە و کاروباری بەڕێوەبردنی بانکەکە دەگرێتە ئەستۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا