نرخی كارەبای پرۆژەكانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی كەم دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان 12٪ كەمدەكرێتەوە، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، سبەینێ لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت.

بەرگەشت ئاكرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە نوێنەری وەزارەتی كارەبا و پارێزگاری هەولێر و دەستەی وەبەرهێنان لە وەزارەتی كارەبا كۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان بە ڕێژەی 12٪.

وتیشی، پێشنیازەكان لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دوای گفتوگۆكردن لەسەریان دەكرێنە بڕیار.

وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان جەختیكردەوە، نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بە یاسا رێكدەخرێن، بەشێوەیەك لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا