پەرلەمان لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەی پێنج شەمە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆببنەوە، ئەوەش بەئامانجی دۆزینەوەی میكانزمێكی یاسایی بۆئەوەی تەشكیلەی ئێستای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی جارێكی دیكە رێكبخرێتەوە.

زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، سبەی تەواوی فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوە، چونكە گۆڕانكاری لە تەشیكلەی ئێستای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان بووە بە ئەمری واقیع، چونكە لە رووی یاساییەوە وادەكەی بەسەر چووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كۆمسیۆنە لە رابردوو لەسەر بنەمای ئیستحقاقی لایەنە سیاسییەكان دابەشكرا، ئێستاش پێویستە لەسەر هەمان بنەمای هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمان جارێكی دیكە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دروستبكرێتەوە، بۆئەوەی هیچ بیانوویەك نەمێنێت بۆ بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتی خۆیدا.

دەشڵێت، “پارتی بەهەموو شێوەیەك لەو ڕووەوە هاوكار دەبێت، ئەمە ڕوئیای ئێمەیە بەڕوونی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا