سەدر بۆ لایەنگرانی: بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان کارێکە من دڵخۆش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق داوا لە لایەنگرانی دەکات بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن چونکە “ئەمە کارێکە ئێمە دڵخۆش دەکات و دووژمن تووڕە دەکات”.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی دووەم، مستەفا حەمداوی بەرپرسی سەربازیی رەوتی سەدر لە عێراق پەیامێکی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری دا بەگوێی لایەنگرانی ئەو لایەنەدا و رایگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن چونکە ئەمە کارێکە رێبەری سەدرییەکان دڵخۆش دەکات و دووژمنەکانی تووڕە دەکات. هەروەها بەبێ بەژداریکردنی ئێوە لە هەڵبژاردنەکان، “شەرعییەتی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش کەمدەبێتەوە و هەژموونی گەندەڵکاران و شوێنکەوتووانیان لە عێراق کەمدەبێتەوە”.
موقتەدا سەدر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “جگە لەوەش بارودۆخی جیهانی و ناوچەیی سێبەرێکی خستۆتە سەر بارودۆخی عێراق، و دەبێت بەردەوام وریا و ئامادەبین چونکە دوژمن لە عێراق و پیرۆزییەکانمادا لە کەمیندایە بۆیە ئاگاداربن”.

بڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت و رۆژی 16ـی مانگ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی هێزە چەکدارەکان ئەنجام دەدرێت.

سەدرییەکان یەکێکن لە بەهێزترین لایەنە سیاسییەکانی عێراق و زۆرترین بەژدارییان هەبووە لە پێگەو پۆستە هەستیارەکانی عێراق، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021، توانییان بەتەنها 73 کورسی لە کۆی 329 کوورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنن، بەڵام لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرییەکان کشانەوەی خۆی لە پرۆسە سیاسییەکانی عێراق راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا