ئەردۆغان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری توركیا رایدەگەیەنێت هیچ كێشەیەكیان لە وەرگرتنی نەوتی عێراقدا نیە و ئەگەر هەرێم و بەغداد كێشەكانیان چارەسەر بكەن، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان بۆری نەوت بكرێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كڕینی نەوت لە عێراق لە كێشەی نێوان حكوومەتی ناوەندی و باكووری عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت كەی چارەسەریان كرد ئێمە لایەنگری كرانەوەی هێڵەكانین.

وتیشی: هەر كاتێك ئەم كێشەیە چارەسەركرا، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هێڵی بۆرییە نەوتییەكان بكرێنەوە، چونكە لەسەر بنەمای قازانج – قازانج كاردەكەین و ئەوان قازانج دەكەن، ئێمەش قازانج دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا