پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی تەندروستی عێراق و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سەردانی پارێزگای زیقاریان کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە عێراق.
لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی تەندروستی عێراق و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و جەختکردنەوە لە پێویستی هاوکاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، تیمەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەردەوامن لە بەدواداچوونەکان دەربارەی پابەندبوونی قەسابەکان بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ئەنجامدانی پشکنین بۆ قەسابخانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە تیمەکان بەردەوامن لە هۆشیارکردنەوە قەسابەکان لەسەر گرنگی پاکوخاوێنی کەسی، دوکانەکانیان و ئەو کەرەستانەی لەکاتی سەربڕین و بڕینی گۆشتدا بەکاردەهێنرێن.