داشکاندنێک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ هاووڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا حكومەتی هەرێم بەرێژەی 15% لەو پێشینانە خۆش بێت كە لەلای هاووڵاتیانە وەكو پێشینەی خانووبەرە و و سندوقی نیشتەجێبوون و پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پڕۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی كانوونی دووەمی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی خستەڕوو تایبەت بە ڕێكخستنەوەی بابەتەكانی رۆزنامەی كشتوكاڵی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی كشتوكاڵی و پیشەسازی، بەجۆرێك كە ڕێگەبگیرێت لە سوودمەندبوونی ناڕەوا و لە بەرژەوەندیی كەرتی تایبەتی خۆماڵیی و جووتیاران و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵیی و پیشەسازییەكان ڕێكبخرێتەوە، هەروەها پێداچوونەوە بە لێخۆشبوونی گومرگی پڕۆژەكان و بەدواداچوونی كاری دەروازە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان و ڕێكخستنەوەیان لە چوارچێوەیەكی یاساییدا.

لە دوای گفتوگۆ كردن، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەكانی لیژنە وەزارییەكەی پەسەندكرد.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە بڕگەی دووەمدا ئەنجومەنی وەزیران ئەو پێشنیارانەی پەسەند كرد كە خرانەڕوو بۆ ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان لە دانەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆیانە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، تا وەك داهاتی گشتی جارێكی دیكە خەرجبكرێتەوە بۆ خەرجییە گشتیەكان و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، كە پێشنیارەكان بریتی بوون لە داشكاندنی ڕێژەی 15٪ لەو پێشینانەی حكومەت كە لە لای هاووڵاتییانە وەك پێشینە خانووبەرە و و سندوقی نیشتەجێبوون و پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پڕۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری بە مەرجێك هاووڵاتییان ئامادەبن تا 90 ڕۆژی كار لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكانی بۆ حكومەت بگەڕێنێتەوە.

ئەم داشكاندنە بە ڕێژەی 15٪ پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ( شارەوانییەكان، گەشتوگوزار، ئاو) و دەستەبەری كۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، هەروەها لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سوود لە سەر باج و ڕەسمی كەڵەكەبوو بەمەرجێك تەواوی باج و ڕەسم بدرێت بە حكومەت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی سەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا