پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى شوان له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌ئامانجى پاراستنی ئه‌منیه‌تى سنوره‌كه، له رۆژئاواى كه‌ركوك هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى كوردى پێكهێنرا، كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه پڕچه‌ك ده‌كرێن.
زیاتر له شه‌ش ساڵه داعش له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمى كوردستان بونى هه‌یه، ناوبه‌ناو كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاوڵاتیان ده‌كه‌نه قوربانى كاره تیرۆرستیه‌كانیان.
شامیل كوێخا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى شوان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، له ده‌ره‌وه‌ى شارى كه‌ركوك له گوندى چه‌خماخه‌ى رۆژئاوای کەرکوک هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى كوردى پێكهێنرا، بۆ پاراستنى ئه‌منیه‌تى ناوچه‌كه.
وتیشى، له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌و گونده سێ گه‌نج له‌لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هیدكران، ئه‌و هێزه‌ش له فه‌وجێك پێكهاتووه و سه‌رجه‌میان كوردن و سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبییه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه بۆ دابینده‌كرێت به هه‌مان موچه و ئیمتیازاتى حه‌شدى شه‌عبى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گرنگى ئه‌و هێزه ئه‌وه‌یه كه‌ركوك چونكه هه‌مو پێكهاته‌كانى تێدایه و كێشه‌ى عه‌شایه‌رى و تیرۆرى تێدایه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان چه‌كیان به‌ده‌سته ته‌نها كورد نه‌بێت، بڕیارێك هه‌یه هه‌ر ناوچه‌یه‌كى كوردى هێزێكى بۆ پاراستنى ئه‌منیه‌تى سنوره‌كه‌ى پێكبهێنرێت، پێكهێنانى ئه‌و هێزه‌ش له‌وچوارچێوه‌یه‌دایه.