بەرگری شارستانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەهاناوەچوونی هەر هاوڵاتییەک کە پێویستی بە بەهاناوەچوون و هاوکاری هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگاداری ھەموو ھاوڵاتیانی ئازیزی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین ھەر کەس و خێزانێک لەھەر شوێنێک تووشی ئاستەنگ بوون یان گیریان خواردووە بەھۆی بارینی بەفر، تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لەرێگەی ئامێر و ئوتومبێلی تایبەت لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەھاناوەچونی ھەر ھاوڵاتییەک کە پێویستی بە ھاناوەچون و ھاوکاری ھەبێت.”

وتیشی: لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ژمارە 115ی تیمی فریاگوزاری بەرگری شارستانی سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا