تەندروستی فەڵەستین ئاماری نوێی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانەوە 133 کوژراون و 162 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا 28 هەزار و 873 کەس گیانیان لەدەستداوە و 68 هەزار و 146کەسیش برینداربوون.

ڕوونیکردەوە، بەشێک لە تەرمی کوژراوان تائێستا لەژێر داروپەردوی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماون، بەهۆی ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیشتنی تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی بۆ ئەو شوێنانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا