نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و 13 سەنت دابەزیوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 88 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 75 سەنت دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر وڵاتی ڤەنزوێلا وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت، لەلایەن ئەمریکاوە. ئەمەش پاش ئەوە هات، سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا رێککەوتن لە ساڵی داهاتوودا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا