“بەهۆی قەیرانی ئاوەوە عێراق تووشی دۆخێكی سەخت بووەتەوە”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانی ئاوەوە عێراق بە دۆخێكی سەختتدا تێدەپەڕێت و داوا دەكەن كازمی دەستوەردان بكات.

سائر موخیف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەنیازن لیژنەیەك لە سیاسەتمەداران و پسپۆڕانی كشتوكاڵ پێكبهێنن و سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بكەن.

وتیشی: داوا لە كازمی دەكەن خودی خۆی دەستوەردان بكات و سەردانی وڵاتانی توركیا و ئێران بكەن بۆ تاوتوێ كردنی پرسی ئاو، هۆشداریشیدا لەوەی عێراق بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو بە قۆناغێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ باسی لەوەشكرد، پەككەوتنی ئەنجومەنی نوێنەران رێگربووە لەوەی كارەكانیان ئەنجام بدەن، لیژنەكەشیان نەیتوانیوە هیچ شتێك بكات بۆ بە نێودەوڵەتی كردنی پرسی ئاو، حكومەت و پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كشتوكاڵیش بێدەنگن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا