پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامی پێشووی هاوپەیمانی فەتح، حامید موسەوی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرایکرد، 2 هەزار و 500 دەبابەی ئەمریکی لە سنوری سوریاوە هێنراوەتە عێراق.
موسەوی وتیشی، لە ئێستادا ناکۆکی هەیە لە نێوان لێدوانەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران هەروەها وەزیری دەرەوە سەبارەت بە، کشانەی هێزەکانی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشدا، بوونی پرۆژەکانی ئەمریکا کار لەسەر گەڕانەوەی تیرۆر دەکات لە عێراق، ئەوەی لە میقدادیەش ڕوویدا بەڵگەیە بۆ ئەوە.