قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و چین لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دامەزراوەیەكی ئابووری عێراقی ئاشكرایكردووە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 24 ملیار دۆلار قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ‌نێوان عێراق و چین بووە.

دامەزراوەی عێراق مستەقبەل بۆ توێژینەوەو راوێژكاری ئابووری، رایگەیاندووە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 24 ملیارو 160 ملیۆن دۆلار، ئەم ژمارەیە بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی 2022 بە رێژەی 2.6% كەمیكردووە، هەروەها بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی 2022 بە رێژەی لەسەدا 15 كەمیكردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی دامەزراوەی عێراق مستەقبەل، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی جیهان لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە دوو ترلیۆن و 900 ملیار دۆلار، دوای ئەوەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ‌ ترلیۆن دۆلار بووە، بەمەش بە رێژەی 5% كەمبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا