پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرەکەی خۆی کوشت لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر دەستگیر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە 3ی نیسانی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: تۆمەتبار (ج، م، س) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەی خۆی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو کوشتووە؛ تاوانبارەکەمان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری هەولێر، ئافرەتێک کوژرا و هەواڵەکە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە و دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاسایشی هەولێریش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند.