هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پابەندیەكانی بودجە رەتدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق رەخنە لە بودجەی گشتی 2021ی عێراق دەگرن و رایدەگەیەنێت “ئەو بودجەیەی پەسەندكراوە دورە لە پێداویستی وڵات و بەپێی بەرژەوەندی لایەنەسیسایەكان دابەشكراوە”.

لەكۆتایی مانگی ئادار بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بودجەی گشتی 2021ی عێراق لە پەرلەمان پەسەندكرا، بەڵام تائێستا حكومەت نەیخستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

كاتع ركابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیا عێراقیەكانی ئاشكراكرد، بودجەی 2021 دابەش بووە بەسەر بەرژەوەندیەكانی ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان و لە بەرژەوەندی دەوڵەتدا نییە، ئێمەش وەك دەوڵەتی یاسا بودجە و یاسا و پابەندبوونەکانی رەتدەکەینەوە چونکە بۆ بەرژەوەندی کەسی دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا