پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له حه‌نانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پاشگه‌ز نابینه‌وه.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە حەنانە لەگەڵ ئەندامانی كوتلەی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوەوە و رایگەیاند، لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوە پاشگەز نابینەوە.
دوای ئەوەی نوێنەرانی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیان لەكاركێشایەوە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لەگەڵیان كۆبوویەوە.
بە گوێرەی زانیارییە بەراییەكان، لەو كۆبوونەوەیەدا، موقتەدا سەدر سووربووە لەسەر كشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق و دەستهەڵگرتنیان لە ئەركی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران.
رۆژی 12ـی حوزەیرانی 2022، سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە ژمارەیان 73 پەرلەمانتار بوو، بە بڕیاری موقتەدا سەدر دەستیانلەكاركێشایەوە.