پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە.”
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا رایگەیاند”حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی”.
وتیشی، هه‌موو رێوشوێنكمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارکارمان کردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت.
سودانی ئاماژەى بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، له زۆر سێكته‌ردا چاكسازییان ئه‌نجامداوه و له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
هەروەها سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە، خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت كار بۆ باشتكردنی بژێوی ژیانیان بكرێت.