دانیشتنەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی یەکلاکردنەوەی ئەو تانانەی دواخست کە دژی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن پەرلەمانتارانەوە تۆمارکرابوون.

لایخۆیەوە وائیل ڕەکابی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکرد، “دادگای فیدڕاڵی خۆی خاوەنی دەسەڵاتی باڵایە و ئەزموونمان هەیە لەگەڵی بەتایبەتی کاتی دواخستنی بڕیارەکانی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕابردوو”.

وتیشی: ڕەنگە دادگای فیدڕاڵی بە بەرژەوەندی گەلی عێراقی زانیبێت کە دانیشتنەکە دوابخات، تا ئەمە ببێتە دەرفەتێک بۆ چینی سیاسی عێراق کە دانوستان لەسەر سەرجەم دۆسیەکان بکەن و بەر لە دانیشتنی داهاتوو یەکلاییان بکەنەوە.

پێنجشەممەی ڕابردوو دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا هەموو کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕابگرێت.

ڕاگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەکاتێکدا بوو، دووان لە پەرلەمانتارانی عێراق بە ناوەکانی باسم خەشان و زەمیلە مەحمود داوود سکاڵایان لەلای دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد لەسەر ئەو بڕیارانەی لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان دران و بە نایاسایی لەقەڵەمیاندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا