خانمێك لە تیپێكی پیاوان یاری دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جیهانی تۆپی پێ‌ لە بەردەم چیرۆكێكی نویێ‌ دایە ئەمجارە نە پەیوەندی بە ڕۆیشتنی میسی لە بەرشەلۆنە هەیە نە پەیوەندی بە خوازبێنییەكەی ڕۆناڵدۆوە هەیە بەڵكو پەیوەندی بە داڕمانی بلۆك بەندی جەندەری نێوان پیاوان و خانمانەوە هەیە.

بریجێت پرینس یەكەم خانمە یاریزان كە یانەی پیاوان بۆندی پێشكەش كرد

لە ساڵی 2003 یانەی بڕوجیای بەشدار لە خولی كالچیۆی ئیتاڵیا بۆندێكی پیشەگەریانەی پێشكەش بە كاپتنی هەڵبژاردەی خانمانی ئەڵمانیای ئەو كات بریجیت پرێنس كرد و هەموو كاروبارە یاساییەكانی نێوانیان بە كۆتا هات تەنها فیدراسیۆنی تۆپی پێێ‌ جیهان FIFA مایەوە واژوو لە سەر قاییل بوون بە بۆندەكە بكات، بەڵام فیفا ڕەتی كردەوە ئەو بۆندە واژوو بكرێت و كۆتایی بە هەموو شتێك هات بە ناوی خەونی یەكسانییەوە.

یۆگی ناگاساتۆی كاپتنی هەڵبژاردەی ژاپۆن

پاشان لە وڵاتی ئەڵمانیا و دواتر چەندان وڵاتی تر خانمان هەوڵیاندا لە ڕێگەی ترەوە خۆیان تێكەڵی دونیای تۆپی پێی پیاوان بكەن و جیاوازی جەندەری نێوان نێری جەندەر سالار و مێی بێ‌ دەنگ بەرامبەر بوونی مرۆیی بە كۆتا بهێنن ئەوە بوو چەندان خانمە داوەر و ڕاهێنەر و پزیشكی نێو یاریگا و ئیداری دروست بوون پاشان لە ئینگلتەرا و ئیدی وردە وردە بە تەواوی ئەوروپا و جیهانیش.

لە یەك دوو ساڵی ڕابردوو میگان ڕابینۆ كاپتنی هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریكای پاڵەوانی جیهان هەستا بە ئاراستە كردنی چەندین نامەی ناڕەزایی بۆ فیفا و بۆ نێوەندە وەرزشییەكانی ئەمریكا و ئەوروپا و جیهان نارد و هەڵمەتێكی گەورەی ڕاگەیاند دژی جیاوازی جەندەری.

میگان رابینو كاپتنی هەڵبژاردەی ئەمریكا

سبەی پێنج شەممەش بۆ یەكەم جار لە مێژوودا یۆگی ناگاساتۆی كاپتنی هەڵبژاردەی ژاپۆنی پاڵەوانی مۆندیالی 2011 ی خانمان بۆ تیپێكی میللی سەر بە ناوچەكەی خۆی لە ژاپۆن یاری دەكات كە برایەكی خۆیشی تیایدا یاری دەكات بە ناوی تیپی هایابۆسا ئەلفین.

ئەو خانمە تەمەن 33 ساڵە لەو بارەیەوە ئاشكرای كرد: (بە وێنەی میگان منیش دەمەوێت نامەكانم ئاراستەی جیهان بكەم و بڵێم هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان من و براكەم كە یاری بۆ یەك تیپ دەكەین تەنها تواناكانمان و بەهرەی خۆمان ڕۆڵ دەگێڕێت كەواتە هیچ جیاوازییەكیش لە نێوان پیاو و ژن دا بوونی نییە و هەمووان یەكسانین تەنها تواناكانمان جیامان دەكاتەوە، بەڵام بە ڕاستیش نازانم ئایا من و پیاوێك دەتوانین یەكسان بە یەك بین و خۆمان نماییش بكەین).

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە ناوبراو یاریزانی یانەی شیكاگۆ ڕید ستارزە لە خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریكا و پاش تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەی بۆ تیپە میللییەكەی شارەكەی خۆی و دەست پێ كردنەوەی خولی تۆپی پێی ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردن لەگەڵ هاوڕێكانی لە خولەكەدا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا