ئەگەری هەیە رووسیا جەنگ لەگەڵ ئەمریكا بباتە بۆشایی ئاسمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەڕەشەی بە ئامانجكردنی مانگە دەستكردەكانی ئەمریكا دەكات، ئەگەر بێتو لە جەنگی ئۆكرانیا بەكاریانبهێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دەیانەوێت سەرنج بخەنە سەر ئەو مەترسییانەی لەسەریانە سەبارەت بە پێشهاتەكانی جەنگی ئۆكرانیا.

راشیگەیاند، مانگە دەستكردەكانی ئەمریكا دەبنە ئامانجی سەرەكیان، ئەگەر بێتو لەو جەنگەدا بەكاربهێندرێن.

ئەم هۆشدارییەی مۆسكۆ لە كاتێكدایە، سەرەتای ئەم مانگە، ئەدمیراڵ تۆنی راداكین، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا رایگەیاند، لەوانەیە رووسیا شەڕ لە بۆشایی ئاسمان لە دژی رۆژئاوا دەستپێبكات. ئاماژەی بەوەشدا، هێزەكانی ڕووسیا توانایەكی گەورەیان لە بواری بۆشایی ئاسماندا هەیە، دەتوانن پەنا بۆ ناوچەكانی دیكە ببەن دوور لە شەڕی زەمینی تەقلیدی، جا چ لە ژێر ئاودا بێت یان لە ئاسماندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا