پۆله‌یتیك سپۆرت
ماوه‌یه‌كه زۆر شوێنگره‌وه بۆ زێدان باس ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فلۆرۆنتینۆ پێرێز حه‌زی به‌و ناوانه نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێك بێنێته ریزی تیپه‌كه‌ی پێشتر له یانه‌كه بووبێت، ئه‌وه‌تا رۆبێرتۆ كارلۆس یه‌كێكه له‌وانه‌ی ده‌یه‌وێت جێگه‌ی زێدانی راهێنه‌ری تیمه‌كه بگرێته‌وه.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رۆبێرتۆ کارلۆس وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، کە کێ به باشترین كه‌س ده‌زانێت بۆ جێگه‌ی زێدانی راهێنه‌ر؟
دەڵێت:
“من دەتوانم پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرم و ئەرکەکەشم بەباشی راپه‌رێنم”.
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا كارلۆس سوپاسی زێدانی کرد، کە مێژووی ریاڵ مەدریدی زێڕینتر کردووەو سەرجەم نازناوە گەورەکانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستهێناوە.
رۆبی کارلۆس ساڵانێکی زۆر یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بوو ئاستی بەرزی نمایشده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌مكاته‌دا خۆی وەک باشترین بژاردە دەبینێت بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.