ئینتەر مەحاڵ لە ڕیاڵ داوا دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو یانەی ئنیتەر میلانۆ لە سەر یاریگای جۆزێپی میاتزای تایبەت بە خۆی دێربی بەرامبەر بە میلانی هاوشار و ڕكابەری ئەزەلی دۆڕاند بە ئەنجامی 1 – 2 لە ئێستادا بیر لەوە دەكرێتەوە هێڵی بەرگری یانەكە باشتر بكرێت بۆ ماوەی داهاتوو.

ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە: كۆنتی داوای لە ئیدارەی ئینتەر كردووە بەرگریكارێكی بۆ بگوازنەوە ڕیزەكانی ئینتەر پاش ئەوەی پار ساڵ دیێگۆ گۆدینی ئۆرەگوایی لە ئەتڵەتیكۆوە گواستەوە، بەڵام ئەو یاریزانە سەركەوتوو نەبوو هەر بۆیە سەرەتای ئەم وەرزە ڕووە ویانەی كالیاری ڕۆیشت لە ئێستاشدا كۆنتی چاوی لە سەر ڕافائیل ڤارانی بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید و داوای كردووە پەلكێشی ڕیزەكانی نیراتزۆری بكەن.

بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵەكان ئینتەر بۆندێكی خەیاڵی و چەند یاریزانێكی ئامادە كردووە تا پێشكەش بە ڕیاڵی بكات لە بەرامبەر دەستبەردار بوونی ئەو یانەیە لە ڤارانی تەمەن 27 ساڵ بە مەبەستی چارەسەر كردنی كێشەكانی كۆنتی لە هێڵی بەرگریدا، بەڵام كێشەی ئینتەر لەوەدایە ڕیاڵ ئامادەیی تیادا نییە بە هیچ جۆرێك بیر لە دەستبەردار بوون لە ڤاران بكاتەوە، چونكە بە باشترین یاریزانی هێڵی بەرگری دەزانن بە هاوكاری ڕامۆس.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا