سەعدی پیرە: یەكێتی لە هەمووان زیاتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، یەكێتی لە هەمووان زیاتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە دەشڵێت، بۆیە هەڵبژاردن لەكاتی خۆی بەڕێوەنەچووە، چونكە كێشە لە پاك و بێگەردی هەڵبژادن هەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە میانەی بەشداریكردنی لە سیمپۆزیۆمی هەرێمی كوردستان لە ناو گۆڕانكارییەكان، دەرفەت و ئاڵنگاری كە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسك ئەنجامیاندابوو، رایگەیاند: یەكێتی لە هەمووان زیاتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە هەرێم.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر دەمانەوێت دامودەزگا شەرعییەكانی هەرێم بەهێز بكەین، پێویستە هەڵبژاردنی بێگەرد و لەكاتی خۆی بەڕێوەبچێت. بە وتەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، حزبەكەی دەیەوێت حكومەت وەكو یەك تیم كاربكات، لە زاخۆ هەتا خانەقین بەرپرسیار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا