شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

 پۆڵەتیک پرێس     

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی پۆکۆ سی50 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

شیاومی پۆکۆ سی50 کێشەکەی 192 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی6.52 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 269 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6761 هێلیۆ ئەی22 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە دوو یان سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخێکی ڕکابەریشی دەبێت کە بەنزیکەیی 80 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا