سوودەکانی کانزای پۆتاسیۆم بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

کانزای پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆ جەستە، بۆیە پێویستە بەڕێژەی گونجاو لەجەستەدا هەبێت، چونکە کەمبوونی ئەم کانزایە لەجەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە تەندروستییەکان.

هەبوونی ڕێژەی گونجاو لە پۆتاسیۆم لەجەستەدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەبێت و سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەو کەسانەی زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆن کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمترە.

فوائد البوتاسيوم للجسم.. وأهم الأطعمة الغنية به

کەمی پۆتاسیۆم ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات، سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە، ڕێژەی تەواو لە پۆتاسیۆم کاریگەری کەمبوونی کالیسیۆم کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێندا هەیە بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا