هاتوچۆی سلێمانی بۆ شوفێران: ئەم رێگایانە بەربەست كراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە لەو رێگایانەی بەهۆی بەفر و ناجێگیری كەش و هەوا بەربەست كراون و هاتوچۆ تیایاندا راگیراون.

كۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان، هەردوو رێگەی دۆڵەمیران بۆسەر شاخی گۆیژەو رێگەی چاڤی لاند بۆ گۆیژە بەهۆی بەفربارینەوە بەربەستكراوە.

كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی، داواكارە هیچ كەسێك بەمەبەستی چونە سەر شاخی گۆیژە ڕوو لەو ناوچانە نەكات.

لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان و دەوروبەر و سەنتەری بەشێك لە شارەكانی گرتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا