پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی منداڵان لەسلێمانی رایگەیاند، ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك منداڵ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند رۆژی رابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دووره له‌ڕاستيیه‌وه.
پشده‌ر عه‌بدوڵا بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵان له‌سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبونه‌ته‌وه‌و باس لەوەدەكەن لەچەند رۆژی رابردوودا 20 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مندڵان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه دورە لەراسیتیەوە و لەچەند رۆژی رابردوودا تەنها یەك منداڵ لەنەخۆشخانەكەیان گیانی لەدەست داوە.
وتيشى، له‌سه‌ره‌تای هاتنی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تائێستا لەنێوان 20 بۆ 25 منداڵ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و بەشی هەرەزۆریان نەخۆشی قورسیان هەبووە.
باسی لەوەشكرد، لەئێستادا رێژەی توشبووان بەكۆرۆنا لەئاستێكی بەرزدایە بەڵام بەخۆشحاڵیەوە رێژەی گیان لەدەستدان كەمەو ئەو منداڵانەی توشی كۆرۆنا دەبن لەكەمترین ماوەدا چاك دەبنەوە و زوو وەڵامیان دەبێت بۆچارەسەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەمترین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەناو منداڵاندا تۆماركراوە.