باڵانبۆ محەمەد: حكومەت چ گۆڕانكارییەكی كردووە تا یەكێتی پەشیمان ببێتەوە لە بایكۆت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی خۆی بەخاوەنی حكومەت دەزانێت و بایكۆتی حكومەتیشیان بۆ ئەوەكردووە تا هەڵەكان ڕاست بكەنەوە، دەشڵێت، تا ئێستا چ گۆڕانكارییەك لە حكومەتدا كراوە تا یەكێتیی پەشیمان بێتەوە.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی وتەی پەرلەمانتارێكی پارتی كە گوایە “یەكێتی پەشیمان بێت لە بایكۆتكردنی حكومەت”، رایگەیاند: یەكێتیی نە هیچ كاتێك ترساوە و نە لە بەرپرسیارێتی ڕایكردووە، تا ئێستاش چ گۆڕانكارییەك لە حكوومەتدا كراوە تا یەكێتیی پەشیمان بێتەوە.

جەختی لەوەشكردەوە، یەكێتی خۆی بە خاوەنی حكومەت دەزانێت و بایكۆتكردنیشمان بۆ ئەوەیە تا هەڵەكان ڕاست بكەینەوە، چونكە یەكێتی ئەم جۆرە لە سیستەمی تاكڕەوی لە حكومڕانیدا قبوڵ نییە.

باڵانبۆمحەمەد، پێشیوایە، ئەوەی ئێستا بەدەستهاتووە، بە هەوڵ و هیمەتی قوباد تاڵەبانی و هاوڕێكانی و ڕۆڵی لەبەرچاوی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە، كەبەردەوام لە ماڵی مام لە بەغدا لە هەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیكردەوە، یەكێتیی بەردەوام لە ساحەكەدا ماوەتەوە و بەرگری لە مافی خەڵكی كوردستان كردووە، بەڵام ئەوە پارتی-یە بەردەوام هاتووەتە سەر حازری و هێندەی سەرقاڵی ئاشبەتاڵ بووە ئەوەندە خەمی مافی خەڵكی كوردستانی نەبووە.

ئەوەشی بەبیر ئەو پەرلەمانتارەی پارتی هێناوەتەوە، كە پارتی لە ڕابردوودا دەیووت “ئێمە بەغدا تەڵاق دەدەین، بەڵام ئێستا كەوتووەتە زوڕنا لێدان و دەیەوێت ناردنی 400 ملیار دینارەكە بكاتە دەستكەوتی خۆیان، لەكاتێكدا یەكێتی داكۆكیكاری سەرەكیی بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا